تەقینەوەیەک لە نزیک شارۆچکەی باب ڕویدا

خواكوڕك
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک شارۆچکەی باب لە سوریا ڕویداو لە ئاکامدا دەیان کوژراو برینداری لێکەوتەوە.
چالاکانی بواری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە وێنەو گرتە گەورەیی کردەوە تیرۆریستیەکەیان بڵاو کردەوە کە دەیان کوژراو بریندار لە شوێنە گشتیەکان کەوتون.

ئەو هێرشە خوکوژیە لە لایەن خۆکوژێکی سەر بە داعش ئەنجامدراو بە پێی ڕاگەیەندراوەکانی ئۆپۆزسیۆن تا ئێستا ۲۹ کەس لە ئاکامی ئەو تەقینەوە خۆکوژیەدا کوژراون کە زۆربەیان ئەندامی یەکەکانی سەر بە ئۆپۆزسیۆنن لە شاری باب.

 

 

س:العربية.نت

Back to top button