له ساڵيادى رزگاركردنى مووسڵ، وه‌زيرى به‌رگرى عێراق ستايشى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان ده‌كات
وه‌زیری به‌رگری عێراقى له‌ساڵيادى ئازاد كردنى شارى مووسڵ، ده‌ست خۆشى له هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان د43چژ1ه‌كات و ده‌لێ، به‌ر له 4 ساڵ، هێزه‌كانمان، شارى مووسڵ‌یان له چنگى تاریكى و تیرۆر ده‌رهێنا.
له به‌یاننامه‌يه‌كدا كه ماڵپه‌رى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه جومعه عناد سه‌عدوون، وه‌زيرى به‌رگرى عێراق راى گه‌ياندووه، ئازاد كردنى مووسڵ، له‌سه‌ر ده‌ستى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق و ده‌زگاى دژه تیرۆرى عێراقى و حه‌شدى شه‌عبی، له ژێر چنگى تیرۆریستانى داعش دەرهێنرا، دواى ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى 3 ساڵ، داعش ئه‌و شاره‌ى داگیر كرد.
وه‌زیری به‌رگری عێراق گوتووشيه‌تى، له‌و بۆنه‌یه‌دا، ده‌ستخۆشى له ته‌واوى ئه‌و هێزانه ده‌كه‌م، كه رۆڵى گرنگیان هه‌بوو له ئازاد كردنى شارى مووسڵ، به پاڵپشتى سوپاى هاوپه‌یمانى نێو ده‌وڵه‌تى و ته‌واوى وڵاتانی دۆست.
تيرۆرستانى داعش لە شه‌وى 9 له‌سه‌ر 10 ى مانگى 6ـی 2014، بە نزیکەی دوو هەزار چەکدار، لە سووریاوە دزەی کردە ناو خاکی عێراق، سه‌ڕه‌راى داگيركردنى شارى مووسڵ كه دووه‌م گه‌وره‌ترين شارى عێراق بوو هه‌روه‌ها له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك نزيكه‌ى نيوه‌ى خاكى عێراقى داگيركرد، دواتر هێرشيان بۆ سه‌ر خاكى كوردستان ده‌ست پێ كرد به‌ڵام هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به‌سه‌ركردايه‌تى ( سه‌رۆك بارزانى ) بۆيه‌كه‌مجار له مه‌خموور توانيان ئه‌فسانه‌ى داعش تێكبشكێنن و دواتريش له ناوچه‌كانى تر‌ى كوردستانى رێگايان له پێشڕه‌وييه‌كانى داعش گرت و له‌سه‌رجه‌م ميحوه‌ره‌كانيان هێرشه‌كانيان ده‌هاته تێك‌شكاند.
رۆژی 10-7-2017، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، رزگارکردنەوەی تەواوەتی شارى مووسڵی لەژێر ده‌ستى تیرۆریستانی داعش، راگەیاند به‌ڵام خه‌ڵكى ئه‌و شاره تاوه‌كو ئێستا شاره‌كه‌يان به وێرانى ده‌بينن و ژماره‌يه‌كيان تاوه‌كو ئێستاش له ئاواره‌يدان.