كاندیدكردنی كوڕە جاشێك یەكێتییەكان لە حزبەكەیان تووڕەتر دەكات

بەشێكی ئەندام و لایەنگرانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، بەهۆی كاندیدكردنی كوڕە جاشێكی سەردەمی ڕژێمی بەعس لە لایەن حزبەكەیانەوە، ئامادە نین دەنگ بە هاوپەیمانێتییەكەی یەكێتی و گۆڕان بدەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست دەزگایی میدیایی (خواکوڕك) کەوتووە، بەشێك لە لایەنگرانی یەكێتی بە تەواوی لەوە نیگەرانن كە حزبەكەیان (فەیسەڵ كەریم خان)ی كاندید كردووە و بەم هۆیەوە بڕیاریان داوە دەنگ بە كاندیدانی هاوپەیمانی نەدەن.

محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت، ئەندامی پێشووتری فراكسیۆنی یه‌کێتی له ‌په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاند، زۆر عه‌یب و شوره‌ییه‌ کوڕه ‌جاش و مستەشار كاندید بێت، بۆیه‌ داوا له‌ یه‌کێتییه‌کان ده‌که‌م، ده‌نگ بە کاندیدێک نەدەن که‌ باوکی جاش و موسته‌شار بووبێت.

ئەوەشی دووپات كردەوە، شه‌رمه‌ یه‌کێتی حزبی خۆی پێ حزبی شەهیدانە، كەچی که‌سانێک به‌ربژێر بکات كە رابردوویان پاک نه‌بێت.

Back to top button