هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، حه‌شد جولێنراوه
خواكوڕك
راپۆرتێكی رۆژنامه‌یه‌كی جیهانی نهێنیه‌كانی رێگرتن و ئالۆزیه‌كانی په‌كه‌كه له‌شه‌نگال ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشتر بە فەرمی و چەند جارێک داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە کە ڕێگەیەک بۆ گواستنەوەی چەک و هێز بۆ سووریا بکاتەوە، بەڵام هەولێر ئەو داوایەی بە توندی ڕەت کردووەتەوە.
رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت له ژماره‌ی ئه‌مڕۆیدا راپۆرتێكی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و په‌كه‌كه، و په‌یوه‌ندیان به ئالۆزیه‌كانی دوو رۆژی رابردووی شه‌نگال بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه، هەڵگیرساندنی شەڕ لە نێوان کوردەکان، ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی کە بە ناوی هێزی ئەمنییەوە خۆیان بگەیەننە شنگال و ڕێگە لەبەردەم هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حزبەکانی دیکەی کوردستان بگرن کە لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان دەیدەن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه ئاماژه به قسه‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك كراوه كه له‌كاتی ئالۆزی و شهڕفرۆشیهكانی په‌كه‌كه له شه‌نگال، هەلیکۆپتەری عێراقی بینراون کە لە نزیک بارەگاکانی یەبەشە نیشتوونەتەوە و هه‌ربه‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی یه‌به‌شه بۆ رۆژنامه‌كه، ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانیانی كردوون، ئەفسەرانی پاسدارانی ئێرانین و بەردەوام لەگەڵ سەرانی حەشدی شەعبی، سەردانی بارەگاکانیان دەکەن.
رۆژنامه‌كه له‌زاری به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه، یەبەشە لەسەر داوای مالیکی و بە هەماهەنگی لەگەڵ پاسدارانی ئێران لەلایەن پەکەکەوە دروست کراوە، پاش ئەوەی ناوچەیەکی شنگال و چەند گوندێکی کوردانی ئێزدی کەوتوونەتە دەست پەکەکە ئه‌مه‌ش بۆ مه‌به‌ستی باڵادەستیی حەشدی شەعبییە لەسەر ڕێگەی وشکانیی نێوان عێراق و سووریا، بۆ گەیاندنی پشتیوانیی سەربازی بۆ هێزە ئێرانییەکان و میلیشیاکانیان لە سووریا، چونکە ئەو ڕێگەیە ستراتیژی و زۆر گرنگە و ئێران لە باڵادەستیی پێشمەرگە لەو ناوچەیە دەترسێ.
سه‌رچاوه: