سه‌رۆكی ئه‌مریكا نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت
خواكوڕك
به‌پێی هه‌واڵێكی مالپه‌ڕی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، لە نامەیەکدا بۆ مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر هاوکاری و شەراکەتی نێوان هەردوولا کردۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین.
لەو نامەیەدا، سەرۆکی ئەمەریکا سوپاسی سەرۆک بارزانی کردووە کە لەکاتی هەڵبژاردنیدا وک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، نامەی پیرۆزبایی ناردووە و تەئکیدی کردۆتەوە کە ئەگەرچی تەحەدیاتی زۆر لەڕێگاماندا هەن، بەڵام بە هاوبەشی دەتوانین بەسەر ئاستەنگەکاندا زاڵ بین و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان بپارێزین و ئاشتی و سەقامگیری و بووژانەوە دابین بکەین.