دەستەی وەبەرهێنان : بەدواداچوون بۆ سكاڵای هاووڵاتیان دەکرێت
بەپێناو بە هاناوە چوون و بەدواداچوون بۆ سکاڵای هاووڵاتیان دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان سندووقێک بۆ سکاڵای هاووڵاتییان لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دادەمەزرێنێت.
ئەو بڕیارە بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کێشەی پڕۆژەکانی یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان و چارەسەکردنی کەموکوڕییەکان، دەستەی وەبەرهێنان بڕیاریدا لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەبەرهێنان، سندووقی سكاڵا دابمەزرێنێت، بۆ ئەو کەسانەی دانیشتووی پڕۆژە نیشتەجێبووەکانی وەبەرهێنانن لە هەرێمی کوردستان.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ،هاووڵاتتیان دەتوانن سكاڵاکانیان ئاسپاردەی سندووقەکە بکەن و راستەوخۆش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت بەدواداچوون بۆ سکاڵا و داواکارییەکان دەکرێت.