تەنیا یەک رۆژ مۆڵەتە بۆ گەڕانەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان
سبەی دەروازەی پێشابوور بۆ ماوەی یەک رۆژ دەکرێتەوە ، بە مەبەستی گەڕانەوەی ئەوکەسانەی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و بە سەردان لە هەرێمی کوردستانن .
بەرپرسی دەروازەی پێشابوور لەلێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات ئەو هاووڵاتیانەی رۆژئاوای کوردستان كه به شێوه‌ی كاتی هاتوونه‌ته هه‌رێم و رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان داخراو بوو، سبه‌ی پێنجشه‌ممه (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2022) ده‌توانن بۆ خۆتۆماركردن سه‌ردانی ده‌روازه‌ی پێشابوور بكه‌ن
شەوکەت بەربەهاری هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە
ئه‌و هاووڵاتیانه به كارتی 30 رۆژی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان و به هۆی ئاڵۆزییه‌كانی په‌كه‌كه‌وه له‌سه‌ر سنوور رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یان داخرابوو.
روونیشی دەکاتەوە ، سبه‌ی له كاتژمێر 8ی سه‌ر له به‌یانی تا 4ی ئێواره ناوی ئه‌و كه‌سانه تۆمار ده‌كرێت و دواتر ده‌گوازرێنه‌وه بۆ خاڵی وه‌لیدی سنووری بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان.
لە کۆتاییدا به‌رپرسی ده‌روازه‌ی پێشابوور، ئاشكراشیكردووه، ئه‌و ده‌رفه‌ته ته‌نیا بۆ سبه‌یه و له هه‌ر مانگێكدا یه‌ك رۆژ ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه ده‌ڕه‌خسێندرێت.