شنگال: په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له سوپاى عێراق ده‌كات … مه‌ترسى پێكدادان له‌نێوانيان هه‌يه
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هەینی 14-1-2022 هێزێکی سوپای عێراق پەیکەری زەردەشت شنگالییان لە شنگال لادا كه يه‌كێك بوو له سه‌كرده‌كانى په‌كه‌كه و پارساڵ وبەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە گیانی لەدەست دا و پەکەکەش ماوەی 12 کاتژمێر مۆڵەتی دانانەوەی پەیکەرەکەی بە سوپای عێراق دا ئەگەرنا هێرشیان دەکەنە سەر. بۆيه له‌شنگال سوپاى عێراق بڵاوه‌ى پێده‌كرێت و، مه‌ترسى پێكدادان له‌نێوانيان هه‌يه.
بەپێی زانیارییەکان، كه دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك:” له دوێنێوه چه‌كدارانى په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه له سوپاى عێراقى ده‌كه‌ن له‌شنگال و به‌و هۆيه‌شه‌وه مه‌ترسى پێكدادان له‌نێوانيان هه‌يه.”
هه‌ر به‌پێ ى زانيارييه‌كان:” سوپاى عێراقى مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه رێككه‌وتن له نێوان چه‌كدارانى په‌كه‌كه و حه‌شدى شه‌عبى هه‌بێت بۆ هێرش كردنه سه‌ريان بۆيه داواى هێزى زياتريان له به‌غدا كردووه و شه‌وى ڕابردوو هێزى زياتر له سوپاى عێراقى ڕه‌وانه‌ى شنگال كراوه.