سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق: سەركردایەتی كورد ئەگەر دەوڵەتی كوردستان رابگەێنێت كێشەی لەگەڵ عێراق نابێت

خواكوڕك

مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی دا بۆ كەناڵی ( رووداو) رایگەیاند،هەر  لە کۆنەوە لەسەردەمی شەرفخانەوە کورد خەونی ئەوەی هەبووە دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت، ئەمەش مافێکی رەواو یاساییە بۆ هەموو گەلێک، بە تایبەت داڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و دروستبوونی چەندین دەوڵەتی عەرەبی، تەنیا نەتەوەی کورد نەبێت بەو خەونەی نەگەیشتووە”.

سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی عێراق گوتیشی، بەڵام ئەوە ئێمە نین بووینەتە ئاستەنگ لەبەردەم ئەو خەونە، بەڵکو ئەو خەونە پەیوەستە بە سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان و بارودۆخی تایبەتی ناوچەکە، بۆیە لەسەر سەرکردایەتی کورد پێویستە ئەو ئاستەنگیانە نەهێڵێت و بەپێی دەستووریش گشتپرسی لەسەر پرسی سەربەخۆیی ئەنجام بدات”.

هەروەها مەشهەدانی دەشلێت، ئەگەر گشتپرسی ئەنجامدراو، سەرکردایەتی کورد بتوانن سەربەخۆیی کوردستان رابگەیێنن و دەوڵەتی کوردی دروستبکەن، ئێمە کێشەیەکمان نابێت، بەڵکو کورد کێشەی لەگەڵ وڵاتانی جیهان و سیاسەتی جیهان و وڵاتانی دراوسێی دەبێت، نەک لەگەڵ ئەو برایانەیان کە ئێستا لە عێراق لەگەڵیانن”.

Back to top button