له‌ مه‌خموور كۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرینگی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق ئه‌نجامدرا

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگیان لە مەخمور ئەمڕۆ سێشەممە ئه‌نجام دا، و وەزارەتی پێشمەرگەش ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.

 

لە راگەیێندراوێکدا لە بارەی کۆبوونەوەکە وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی رەوشی ئەمنی ناوچەکە، جموجوڵەکانی داعش و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق.

 

لەراگەیێندراوەکە ئەوەش هاتووە: ئەم جۆرە کۆبوونەوانە لەنێوان هەردوولادا بۆ هاوکاری و هەماهەنگی زیاترە لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بۆئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەرتر و بەهێزتر رووبەڕووی مەترسییەکانی تیرۆریستان ببنەوە.

Back to top button