ئەمەشیان درۆ دەرچوو
خواكوڕك
پاش ئەوەی لەدوێنێوە لایانگرانی چوار حزبەكە، دەستیان بە كەمپینی و بەیاننامە لەسەر داخستنی دەزگایەكی بەناو ستاندارد كردووە، گوایە ئاسایشی هەولێر ئەو دەزگایەی داخستوە، ئەمرۆ بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر راستی رووداوەكە ئاشكرا دەكات، كەسێكی بەناو مەسعود عەبدلخالقیش قسەكانی ئاسایشی پشت راست دەكاتەوە”.
پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە، لەرێگای دەزگایەكی گوماناوی بەناوی ( ستاندارد) هەولی داوە، چاڵاكی بكات لەهەولێر، ئاسایشی هەولێر دەلێت ئەم چاڵاكیەی دەزگاكە، بەبێ موڵەتی ئێمە بووە، بۆیە رێگریمان لە كۆڕەكە كردووە، نەك داخستنی دەزگاكە، ئەمەش بەدرۆ دەخاتەوە كە دەزگاكە بڵاوی كردۆتەو گوایە دەزگاكە داخراوە”.
بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر تاریق نوری لە لێدوانێكی دا بە خواكوركی راگەیاند، كە دەزگاكەیان دانەخستووە، بەڵكو چاڵاكیەكی پەكەكەیان رێگری كردووە، كە بەبێ موڵەت لەهەولێر هەوڵیانداوە ئەنجامی بدەن، ئەمەش بەدرۆ دەخاتەوە كە ئاسایش هیچ دەزگایەكی داخستبێت، دەلێت”ئەرکی پاراستنی هەولێر لە ئەستۆی ئێمەدایە و ئێمە تەڤگەری ئازادی ناناسین تەنها ئەوە دەزانین سەر بە پەکەکەن و ڕێگریمان لێکردوون کۆڕیان هەبێت”.
شایانی باسە لەدوێنێ وە میدیاكانی سەر بە چوار حزبەكە و فراكسیۆنەكانیان لەپەرلەمان و لایانگرانیان، هەواڵی داخستنی دەزگایەكی گوماناوی لەهەولێر بڵاو كردەوە كەمپین و بەیاننامەیان لەسەر دەركرد، گوایە ئەو دەزگایە لەهەولێر داخراوە، بەڵام ئاسایشی هەولێر و كەسێك بەناوی مەسعود عەبدلخاڵق كە سەرۆكی دەزگاكەیە دەلێت دەزگاكە دانەخراوە، چاودێرانی سیاسیش دەلێن لەمەشدا لەگەڵ خەڵكی كوردستان راستگۆنەبوون، لەمەشدا درۆیان لەگەڵ خەڵكی كوردستان كرد”.