بورێل: زۆربەی وڵاتانی ئامادەی دانووستانە ئەتۆمییەکان بە پلانی یەکێتی ئەوروپا ڕازی بوون
جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: زۆربەی وڵاتانی بەشدار لە دانووستانەکانی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە پێشنیاری یەکێتی ئەوروپا بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی 2015 ڕازی بوون.
بورێل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی نیشتمانی ئیسپانیا لە ڕۆژی سێشەممەدا بەردەوام بوو و وتی: “هێشتا وەڵامم لە ئەمریکاوە وەرنەگرتووە [بۆ پێشنیاری یەکێتی ئەوروپا]، بەڵام پێشبینی دەکەین لەم هەفتەیەدا وەریبگرین.”
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی وه‌ڵامی ئێران بۆ پلانی پێشنیاركراوی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی JCPOA، بێ ئه‌وه‌ی باس له هیچ وورده‌كارییه‌ك بكات، رایگه‌یاند كه ئێران داوای چه‌ندین ده‌ستكاری و گۆڕانكاری له پلانی پێشنیاركراوی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كردووه.
بێگومان بورێل وه‌ڵامی ئێرانی بۆ پێشنیازه‌که‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به “لۆژیکی” وه‌سف کرد.