هێزی پێشمەرگە ، هێزیكی پڕۆفێشناڵە

 

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژە بەوە دەکات ، هێزی پێشمەرگە هێزێکی پڕۆفێشناڵە و وەزارەتی پێشمەرگەش هەنگاوی باشی ناوە بۆ چاکسازی.

 

عەقید ئیكۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە نمایشی دەرچوونی پێشمەرگەکانی بەشدار لە خولی دەیەمی فەرماندەیی بارزان؛ە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : “بەڕای من پێشمەرگە هێزێکی پرۆفێشناڵە و ئەوەندەی ئاگاداربم وەزارەتی پێشمەرگەش هەنگاوی باشی ناوە بە ئاراستەی چاکسازی”.

 

گوتیشی: “داعش هێشتا هەڕەشە لە کوردستان و عێراقیش دەکات. هەر بۆیە ئەگەر سیاسەتوانانی ئەڵمانیا رێگە بدەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی کوردستان”.

Back to top button