ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆ ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بێته‌وه و دابه‌شكردنی نههوتی سپی به‌سه‌ر هاووڵاتیان و چه‌ن پرسێكی دیكه‌ی گرن بڕیاریان له‌باره‌وه ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12ی10ی2022، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆده‌بێته‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه له چوار بڕگه پێكدێت کە بڕگه‌ی یه‌كه‌می بریتییه له خستنه‌ڕووی ڕه‌شنووسی پرۆژه‌یاسای (وه‌به‌رهێنانی كانزایی له هه‌رێمی كوردستان)، بڕگه‌ی دووه‌میش بریتییه له خستنه‌ڕووی نووسراوی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا، تایبه‌ت به به‌دواداچوونیان بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌باره‌ت به دابه‌شكردنی نه‌وتی سپی .
بڕگه‌ی سێیه‌م تایبەتە بە خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و منحانه‌ی وه‌ریانگرتووه له‌دوای به‌ركاربوونی یاسای چاكسازی.
بڕگەی چواره‌م بریتییه له خستنه‌ڕووی پێشنیاری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی خشته‌ی ژماره (5) له بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تایبەت بە به‌كرێدانی ناوچه پیشه‌سازییه‌كان.