سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20 ی ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ (هاوکار جاف ) ئەفسەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف گەیاند و ئاماژەی بەوەدا، کە تیرۆرکردنی هاوکار جاف، کردەوەیەکی تیرۆریستی و تاوانكارانه بوو، ئەنجامدەرانی تاوانەکەش بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن.
بنەماڵەی شەهید هاوكار جاف ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایش دەربڕی بۆ دەستبەجێ دەستکردن بە لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆری ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە تیرۆریستییە.