ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر، لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت

 

ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر، لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت

 

لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ مەبەستی وردبینیكردن لە داهات و خەرجی و هۆكاری ئەنجامەكانی ئەم دواییەی یانەی وەرزشی هەولێرپێکهاتووە ، كە هاوکات ناڕەزایەتی دەربڕینی هاندەرانیشی لێکەوتۆتەوە .

لەمبارەوە ، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نووسراوێکی فەرمی کە دوێنێ پێنجشەممە دەرکراوە ، دوادەکات لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئەنجامەخراپەکانی یانەی هەولێر بکرێت

جێگەی ئاماژەیە لە نووسراوەكەدا ئاماژە بە سێ ناو دراوە كە ئەندامی لیژنەی لێكۆڵینەوەكەن و لە ماوەی 10 رۆژدا، كۆنووسێك لەبارەی داهات و خەرجی و هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی یانەی هەولێر ئامادە دەكەن.

Back to top button