جووتیار عادل: پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێز ده‌بێت
جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌یانه‌وێت له زۆر بواردا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن. له‌باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراقیش، جووتیار عادل گوتی، “خاڵی هاوبه‌ش” له‌نێوانیاندا هه‌ن و ئاره‌زوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان هه‌یه.
گوتەبێژی حکومەت سەبارەت بە تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە سەردانەکانی بۆ وڵاتانی ئیمارات و فەرەنسا کرد، پێگەی هەرێمی کوردستان ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێز دەبێت و وڵاتان، بەتایبەتی وڵاتانی ناوچەکە تامەزرۆن بۆ ئەوەی هاوکاری و پشتیوانی لە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بکەن. لێکتێگەیشتنی باش هەیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەم وڵاتانە و ئارەزوو هەیە بۆ ڕێککەوتن و هەماهەنگی لە بوارەکانی ئابووری و … هتد.
د. جووتیار عادل گوتیشی: لە تەوەری دووەمدا باس لە سەردانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کرا، دیارە ئێمە هاوبەشییەکی ڕاستەقینەمان دەوێ لە چوارچێوەی فیدراڵیی عێراقدا و حکومەت لەگەڵ چارەسەری سەرجەم کێشە و گرفتەکانە و لەسەر ئەو باوەڕەین کە ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراق دەبێت و دڵنیاشین دەستوور تاکە ڕێگەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق.
ئاشکرایشی کرد: تیمە یاساییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوونەوە بەغدا، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق کۆ دەبنەوە و هەندێک بابەتیش لەسەر یاسای بودجە ماوە کە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی تاوتوێی دەکەن.
د. جووتیار عادل دەربارەی تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران گوتی: یاسای ڕێگاوبانە گشتییەکان لەلایەن بەڕێز وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو، لەسەر ئەم پرۆژەیاسایە گفتوگۆ کرا و دوا خرا بۆ ئەوەی لەژێر ڕۆشنایی تێبینییەکانی وەزیرەکاندا زیاتر تاوتوێ بکرێت.