به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر دۆخی دارایی هه‌رێم ده‌كرێت
ئەمڕۆ چوارشەممە، رێکەوتی 15ـی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرنجامی سەردانەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان.
لەبڕگەی دوومدا دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی عێراقی فیدراڵ، لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا بارودۆخی دارایی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوە دەکرێت.