سەرۆک بارزانی: ئه‌گه‌ر به‌هۆی ناپاكی لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بووایه هه‌رگیز كه‌ركووك نه‌ده‌كه‌وت
سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر ناسنامەی شاری کەرکووک دەکاتەوە و رایگەیاند، ئەوەی ئێستا روودەدات کاتییە و هیچ هێزێک لە جیهان ناتوانێت، ناسنامەی راستەقینەی کەرکووک بگۆڕێت و جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە، ئەو هەڵوێستەی دژ بە هەوڵەکانی شکاندنی ئیرادەی گەلی کورد نیشانیاندا به‌درێژایی ته‌مه‌ن لێی په‌شیمان نابنه‌وه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی بی بی سی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ئاماژه به هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی مه‌زهه‌بی دوای رووخانی رژێمی عێراق له ساڵی 2003 ده‌كات و ده‌ڵێت: له‌بری ئه‌وه‌ی لایه‌نه عێراقییه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ بونیادنانی عێراقێكی فیدراڵی یه‌كگرتوو بقۆزنەوە، لایه‌نه‌كان هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان دا.
به‌شێكی دیكه‌ی دیمانه‌كه‌دا، تایبه‌ت به بڕیاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له ساڵی 2017، سه‌رۆك بارزانی له وه‌ڵامی “بی بی سی”ـدا تیشكی خستە سه‌ر هۆكاری خۆڕاگریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر و جه‌ختیشی لەسەر ئەوە کردەوە، ئه‌گه‌ر به‌هۆی ناپاكی لایه‌نێكی دیاریكراو نه‌بووایه، هه‌رگیز كه‌ركووك نه‌ده‌كه‌وت و ده‌شڵێت: ئه‌مه كاتییه و هیچ هێزێك له جیهان ناتوانێت ناسنامه‌ی كه‌ركووك بگۆڕێت.