یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەهەرێمی کوردستان دیاری کرا
کەمێک پێش ئێستا، یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان لەهەرێمی کوردستان دیاری کرا
لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: مانگ نەبینراوە و سبەی چوارشەممە، تەواوکەری مانگی شەعبانە و، دووسبەی پێنجشەممە 23-3-2023 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆزە لە هەرێمی کوردستان .
هاوکات تەلەڤزیۆنی فەرمی سعوودییەش رایگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نەتوانراوە مانگ ببینرێت، بەمەش دووسبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت لە سعوودییە.