بەرپرسێكی پارتی: نازانم چۆن گەرمیانیەكان قبووڵیانكردووە تا ئێستا بافڵ تاڵەبانی لەو سنورەبێت
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی دووەمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەیاننامەیەكی لە ساڵیادی ئەنفالی گەرمیان بڵاوكردەوە، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت: ”نازانم چۆن تا ئێستا له گه‌رمیانه‌وه قەبووڵیان كردووه بافڵ به به‌رچاویانه‌وه پاره‌كانیان ده‌دزێت؟“
د.فه‌رهاد كه‌ركووكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی، لە بارەی بەیاننامەكەی ئەمڕۆی بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: ” زۆربەی هەرەزۆری کەسوکاری قوربانییانی ئەم کارەساتە له سنووری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانن، چه‌ند ساڵه ئیداره‌یه‌كی خۆسه‌پێنیان له‌و سنووره هه‌یه، ئەمانە له‌و سنووره جگه له دروستكردنی چه‌كدار بۆ حزبەكەیان و دزینی داهاتەکەی چی‌یان كردووه؟ ئێستا بافڵ تاڵه‌بانی هاتووه به به‌یاننامه ده‌یه‌وێت چی بڵێت؟
ئەو بەرپرسەی پارتی دەشڵێت: یه‌كێتی و بافڵ و قوباد داهاته‌كانی سنووری گەرمیان ده‌دزن و ده‌یبه‌ن ده‌یده‌ن به كاری حیزبی و خۆشگوزه‌رانیی خۆیان، ده‌شیانه‌وێت خۆڵ بكه‌نه‌وه چاوی خه‌ڵكه‌وه.“
هەروەها راشیگه‌یاند: ”بافڵ و قوباد به‌رپرسیارن له به‌رامبه‌ر به‌و نه‌هامه‌تییه‌ی ئێستا لە گه‌رمیان هەیە، چ له رووی رێگاوبان و دزینی داهات و خزمه‌تگوزارییەوە، چ لە رووی ژیان و ئابوورییەوە.
هەروەها دەشڵێت: قوباد و بافڵ ئه‌وه‌نده دزییان له‌سه‌ر خه‌ڵكی گه‌رمیان كردووه، ئێستا نه سه‌ری دیارە نه حساب، قوباد و بافڵ به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی گه‌رمیان تاوانبارن پاره‌ی بانكەكانیان ده‌دزن، پاره‌ی گه‌رمیان ده‌دزن، وه‌ڵاهی هێشتا باشه گه‌رمیانییه‌كان هێشتوویانه جووت برا له‌و سنوورەیە بن!“