ئیخلاس دلێمی: له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردییه‌كانی دیكه شكستمان به پیلانی بچووكردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هێنا
ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی و فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هیوادار بوون فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه‌وه داكۆكی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و له یاسای بودجه‌دا مافه‌كانی مسۆگه‌ر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها دلێمی نیگه‌رانی خۆیشی نیشاندا سه‌باره‌ت به پێشنازی زیادكردنی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی كه پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان جیا بكرێته‌وه، گوتیشی، ئه‌و بڕگه‌یه جێی داخه، به‌تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان كوردستان به‌رهه‌می قوربانیدانێكی زۆر و شۆڕش و خوێنی شه‌هیدانه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، جیاكردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و بڕگه‌یه بوو، كه فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هێزه شیعییه‌كان له‌ناو لیژنه‌ی دارایی ده‌نگیان له‌سه‌ر دا، له كاتێكدا پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی دیكه وێڕای بوونی ناكۆكییان سه‌باره‌ت به هه‌ندێك بابه‌ت له‌نێوانیاندا، به‌ڵام هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵوێستێكی نیشتمانییانه‌یان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه‌دا نیشاندا.
دلێمی گوتیشی، جگه له یه‌كێتی، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه توانیویانه ئه‌و ده‌قه بگۆڕن، كه جه‌خت له‌سه‌ر دابڕاندنی ئه‌و پارێزگایه له هه‌رێمی كوردستان و مامه‌ڵه‌كردن وه‌ك پارێزگایه‌ك له‌گه‌ڵیدا ده‌كاته‌وه و ئه‌و پلانه‌یان شكستپێهێناو ئه‌و ده‌قەیان بچووك كردووه‌ته‌وه.