هەولێر خۆپیشاندانی هەزاران كەسی “دژی بێرێزیەكە” بەڕێوە دەچێت.
خواكوڕك
بڕیارە ئه‌مڕۆ یەك شەممە خۆپیشاندانێكی گەورە لەشاری هەولێر بەڕێوەبچێت و سەرپەرشتیارانی خۆپیشاندانەكەش ئاماژە بەوە دەكەن كە هەزاران كەس بەشداری تێدا دەكەن و دژی چەند بڕیارێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌وه‌ستنه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێك كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه تێیدا هاتووە” ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 26/3/2017 كاتژمێر (10)ی به‌یانی، له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، به هه‌زاره‌ها كه‌س له پسپۆڕانی زمانی كوردی له به‌شه كوردییه‌كانی كۆلێژه‌كانی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین/ هه‌ولێر و مامۆستایانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و خه‌مخۆران و دڵسۆزانی زمانی كوردی خۆپێشاندان دژی بڕیاره‌كه‌ی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ، سه‌باره‌ت بە هەژمارکردنی ئارەزوومەندانەی نمرەی زمانی کوردی بۆ پۆلی دوازدەی ئامادەیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ئەوانەی دەیانەوێت خۆپیشاندان ئەنجام بدەن “پێیانوایه ئه‌م بڕیاره بێبههاكردن و بێڕیزكردنه به زمانی كوردی” .