بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

بڕیارە سبەی بەسەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بچێتە بەغدا.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و ژمارەیەک وەزیر سەردانی بەغدا دەکات، بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

Back to top button