- مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی كوردستان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ، دووپاتمكرده‌وه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵی ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێن.
- مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حکومەتی كوردستان لە ئەکاونتی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ قوباد تاڵه‌بانی و شاندی یاوه‌رم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌غدا كۆبووینه‌وه، “له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دووپاتم له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كرده‌وه.
- هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، دووپاتمكرده‌وه، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تێكه‌ڵی ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كرێن، پێویسته به زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان چیتر بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانیان له چاوه‌ڕوانیدا نه‌بن. هه‌روه‌ها بیری هه‌موولایه‌كمان خسته‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردووه و هه‌مان چاوه‌ڕوانیمان له حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ هه‌یه.
- سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان باسی له‌وه كردووه كه سوودانی ئاماده‌یی خۆی نیشاندایه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و یاساكان و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه به هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵبدرێت بۆ دابینكردنی پشتیوانیی سیاسی له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی هه‌رچی زووتری چاره‌سه‌ره بۆ گشت كێشه‌كان.
- له كۆتایشدا نووسیویه‌تی، به بڕوای ئێمه عێراق خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی مرۆیی و سرووشتییه و به ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار و به‌ڕێوه‌بردنێكی باش، هه‌موو عێراق به‌ره‌و قۆناغێكی پێشكه‌وتووتر و گه‌شه‌سه‌ندووتر هه‌نگاو ده‌نێت.
دواتر بخوێنەوە
2026-03-11
سەرۆک بارزانی: لە یادی 11ی ئاداردا، جەخت لە پاراستنی دەستکەوتەکان و پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان دەکەینەوە
2026-03-10
سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی ئیمارات دۆخی گشتیی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
2026-03-09
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە
2026-03-09
شەقڵاوە؛ زەوی بەسەر 2585 فەرمانبەردا دابەش کرا
2026-03-08
سەرۆک بارزانی لە تەندروستیی نازم حەمەد کانەبی پرسیەوە
2026-03-08
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ڕای گشتی
2026-03-07
سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی کوەیت گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ناوچەکە دەکەن
2026-03-07
ئومێد خۆشناو: حکومەتی عێراق لە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بەرپرسیارە
2026-03-07
لە هەولێر چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو تێکشکێندران و خرانە خوارەوە
2026-03-06
ئاسایشی هەولێر: هەر کەناڵێکی راگەیاندن بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکە نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت
Back to top button