سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر دەكات

رۆژی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڕۆزی كەیف كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی بریتانیا لە هەولێر كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و سەرۆك بارزانیش وێڕای دەستخۆشی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

هەر لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا كردەوە.

Back to top button