لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری بۆدواجار ئهم مووچه خۆڕانه ئاگادار دهكاتهوه.
خواكوڕك
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری بۆ دوا جار داوا لە موچەخۆرانی (خانەنشینان و سودمەندانی بیمەی كۆمەڵایەتی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان) دەكات ئەوانەی لە تۆماركردن دواكەوتون سەردانی بەڕێوبەرایەتەییەكانیان بكەن بۆ ئهوهی كاری خۆیان به ڕێك و پێكی تهواو بكهن، دهنا خۆیان بهرپرسیارن.
لیژنەی باڵای تۆماری بایۆمەتری لە بڵاوكراوهیهكیدا كەوێنەیەكی دەست (خواكوڕك) كەوتوە و تێیدا هاتوه”پێویستە ئەو موچەخۆرانەی كەموچەی (خانەنشینان و سودمەندانی بیمەی كۆمەڵایەتی و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان) وەردەگرن و لە تۆماری بایۆمەتری بۆ موچە دواكەوتون لەم ئەمڕۆ دوو شەممە تاوەكو ڕۆژی 5/4/2017 سەردانی بەڕێوبەرایەتیەكانی خۆیان بكەن.
جێگای ئاماژەبۆ كردنە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی وەرگرتنی داتایەكی دروستی موچەخۆران و نەهێشتنی دوو موچە و سێ مووچە، لە مانگی 11ی ساڵی ڕابردوودا دەستی بە تۆماری بایۆمەتری كر كەتێیدا 75 بنكە و نزیكەی 240 پەنجەرە لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كراوون.