سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی لوتکەی جیهانی کەشوهەوا COP28 دەکرێت
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 8ی ئۆکتۆبەری 2023، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسولى گشتی ئيمارات له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارەکەدا کونسولی گشتی ئیمارات، بانگهێشتنامەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لووتکەی جیهانی کەشوهەوا COP28 کە رۆژانى یەک و دووی دیسەمبەری ئەمساڵ له شارى دوبه‌ى ئه‌نجام دەدرێت و هاوکاتە له‌گه‌ڵ رۆژى نيشتمانی دەوڵەتی ئيمارات.
لەو لوتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.