راگەیاندراوێك لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەێنێت، دوای خەباتێکی درێژخایەنی گەلەکەمان، لە پێناو ئازادی و بە دەستھێنانی مافە زەوتکراوەکانی، ئێستا کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک، کە کاریگەری بەسەر بریارە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھانەوە ھەیە، ئەمەیش ئەنجامی ئەو خەباتە دوور و درێژەیە، کە لە پێناو دۆزە ڕەواکەیدا کردوویەتی و بۆ یەکجاریش لە بەھا مرۆڤایەتییەکان لای نەداوە.
هەر بەگوێرەی راگەیاندراوەكەی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بەم بۆنەیەوە، دەستخۆشی لە جەنابی پارێزگاری کەرکووک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و تەواوی ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە بەو بابەتە چارەنووسسازەوە ماندوو بوون، ھەروەھا پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان و کەرکووکییەکان دەکەین و پێمانوایە کەرکووک نە لە ڕابردوودا و نە لە ئێستادا و نە لە داھاتوویشدا، بۆ یەک لەحزە لە کوردستان جیانەبووەتەوە و جیایش نابێتەوە، بۆیە پاڵپشتی تەواوی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگە و کەرکووکییەکان دەکەین، پێمانوایە ئەو بریارە، بریاری شەھیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و قوربانییەکانمان و تەواوی خەڵکی کوردستانیش”.
دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:
ڕاگەیاندراوێک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوستان سەبارەت بە ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پارێزگەی کەرکووک:
دوای خەباتێکی درێژخایەنی گەلەکەمان، لە پێناو ئازادی و بە دەستھێنانی مافە زەوتکراوەکانی، ئێستا کوردستان گەیشتۆتە ئاستێک، کە کاریگەری بەسەر بریارە سیاسییەکانی ناوچەکە و جیھانەوە ھەیە، ئەمەیش ئەنجامی ئەو خەباتە دوور و درێژەیە، کە لە پێناو دۆزە ڕەواکەیدا کردوویەتی و بۆ یەکجاریش لە بەھا مرۆڤایەتییەکان لای نەداوە.
ئەمڕۆ لە مێژووی کوردستاندا، ڕۆژێکی گرنگە، چونکە دوای ئەو ھەموو خەبات و قوربانییدانە، دوای بڕینی ئەو ھەموو قۆناغە جیاوازانەی کە گەلەکەمان لە مێژووی خۆییدا بڕیونی، ئەمڕۆ بۆ یەکەمیجار بەشێوەیەکی فەرمی و یاسایی لە لایەن ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووکەوە، بڕیاری ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای عێراق لەسەر باڵەخانەی دامودەزگە فەرمییەکانی ئەو پارێزگەیە درا، کە ئەمەیش بۆ گەلەکەمان و یەکلاکردنەوەی پرسی ناوچە دابرێنراوەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، ڕووداوێکی گرنگ و مێژووییە.
بەم بۆنەیەوە، دەستخۆشی لە جەنابی پارێزگاری کەرکووک و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و تەواوی ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە بەو بابەتە چارەنووسسازەوە ماندوو بوون، ھەروەھا پیرۆزبایی لە خۆمان و تەواوی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان و کەرکووکییەکان دەکەین و پێمانوایە کەرکووک نە لە ڕابردوودا و نە لە ئێستادا و نە لە داھاتوویشدا، بۆ یەک لەحزە لە کوردستان جیانەبووەتەوە و جیایش نابێتەوە، بۆیە پاڵپشتی تەواوی ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی پارێزگە و کەرکووکییەکان دەکەین، پێمانوایە ئەو بریارە، بریاری شەھیدانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و قوربانییەکانمان و تەواوی خەڵکی کوردستانیش.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان
٢٨/٣/٢٠١٧