حکومەتی هەرێم پارەی دەرچووان و کاندیدانی بەرنامەی تواناسازی خەرج کرد
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاندووه، بۆ ساڵی دووه‌م له‌م كابینه‌یه‌دا و له قۆناغێكی تردا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕی 775 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلاره بۆ 100 ده‌رچوو و كاندیدی تواناسازی خه‌رج ده‌كرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه دڵنیایی به ده‌رچووان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌دات، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دابینكردنی شایسته‌ی دارایی بۆ سه‌رجه‌م ده‌رچووان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی و ته‌واوكردنی پڕۆسه‌ی خوێندنیان به سه‌ركه‌وتووی و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردن به سێكته‌ری خوێندنی باڵا و زانكۆ و دامه‌زراوه زانستییه‌كان و داوده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری ده‌رچوان و كاندیدانی به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی خوێندنیان به‌سه‌ركه‌وتووی ته‌واو كردووه و ئه‌وانه‌شی به‌رده‌وامن له خوێندن و ناویان له لیستی هاوپێچ دا هاتووه، سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بكه‌ن.
بۆ بینینی لیستی ناوەکان كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:
https://drive.google.com/file/d/1-pdHduN6s5wJ0As0hV9vIROkZiC2w0Wu/view?pli=1