مەسرور بارزانی لەگەل نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا‌ کۆبووەوە

ئه‌مڕۆ لە پەراوێزی بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گیر پیدرسن نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا‌ کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر هەولێر تاوتوێ کرا و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

هەروەها دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا و هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووری سووریا و گرنگیی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان لەنێویشیاندا گەلی کورد ، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

Back to top button