چین و توێژەکان لە شوێنی مووشەک بارانکرنیدا، بەشداری ساڵیادی لە دایکبوونی رۆحی بەرزەفڕی پەپوولەی شەهید ژینە دزەییان کرد
ئێوارهی ئهمرۆ پێنجشهممه 25_1_2024 بە بەشداری چین و توێژەکان مەراسیمێک بۆ یادی لە دایک بوونی ژینا پێشڕهو دزەیی لە ماڵهكهی خۆیان بهرێوه چوو…
مهراسیمهکە بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز و سروودی ئەی رەقیب دەستی پێکرد و دواتر فیلمێکی دیکۆمێنتاری و ئیجا ئۆپەرتێک لەلایەن منداڵان و چاڵاکی منداڵانی شەهیدان پێشکەش بە رۆحی پاکی ژینای پەپوولە کرا…
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا دەربارەی ژینەی پەپوولە گوتی: ژینەی هەولێر، ژینەی کوردستان، ئێوارەت باش …. پار ساڵ لە ڕۆژێکی وادا وەکوو پەپولە و فریشتەیەک خوای گەورە بە مەڵباتێکی بەخشی و دڵی داک و باب و کەس و کارتی خۆشکرد، ئەمرۆش یەکەم ساڵڕۆژی لە دایک بوونتە لە جیاتی پێکەنین بە فرمێسک و گریان یادەکە دەکرێتەوە…
ژینا دیاریەک بوو بۆ دایک و باوکی، بەڵام ئەمرۆ ویژدانی شارێکی زیندووە…
پارێزگاری هەولێر دووپاتی کردەوە ئەگەر کۆماری ئیسلامی ئێران خودانی مووشەکە دوورە هاوێژ و مووشەکە منداڵ کوژەکان بێت، ئەوە گەلی کوردستان خودانی ئیڕادەی بەهێزو خۆ نەچەماندنەوەیە..
لە کۆتاییدا وتاری بنەماڵەی شەهیدان پێشکەشکراو وێرای سوپاسگوزاری پارێزگاری هەولێرو یادگاریەکانی ژینەی پەپوولە، جارێكی تر ئیدانهی ئهو كاره تیرۆرستی نامرۆڤایهتیانه كرایهوه كه لە زۆربەی ناوەندەکانی جیهان و وڵاتانی کوردنشین و کوردانی تاراوگە سەرکۆنەی هێرشە تیرۆرستیەکەی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانی کرا، لە چەند رۆژی رابردووش لە ئاستی جیهانی پشتیوانیان بۆ پارێزگاریکردن لە سەقامگیری هەرێمی کوردستان راگەێندرا، ئەوەش پشت ڕاستکرایەوە کە ئەو ماڵەی مووشەكبارانكراوە، هیچ پەیوەندییەكی بەو بانگەشانەوە نییە كە باس لە بوونی بنكەی مۆساد دەكەن، بەڵكوو ماڵەكە شوێنی نیشتەجێبوون بووە و كەسانی سڤیل لە ژن و منداڵ لەو ماڵەدا بوون و شەهید بریندار بوون.
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە شەوی دووشەممە، 15ی1ی2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی هاووڵاتی پێشڕەو دزەییان، کردە ئامانج و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی شەهیدبوون و برینداربوون.