پیلانی دەست وەشاندنی دەزگای زانیاری یەکێتی لە هاووڵاتییەک ئاشکرا دەبێت.
ئارام ئەحمەد دانیشتووی وڵاتی هۆڵەندا لە نامەیەکدا دەڵێ: هەرچیم بەسەر بێت راستەوخۆ “بافڵ و جەلالی شێخ ناجی و یاسین خانەقینی” بەرپرسن.
ئارام ئەحمەد، هاووڵاتیی دانیشتووی هۆڵەندا لە نامەیەکی کراوەدا بۆ بافڵ تاڵەبانی و رای گشتی ئاشکرای کردووە و نووسیوویەتی:” هەروەک ئاگادارم و بەپێی زانیاریەک کەلە خودی “دەزگای زانیاری”ەکەتانەوە پێمگەیشتوە، خودی بافڵ تاڵەبانی کە وەک سەرچاوەکە دەڵێت”زۆر لێم توڕەیە” جەلالی شێخ ناجی”راسپاردووە کە لە هۆڵەندا زەڕبەیەک لە من بدەن “جەلالی شێخ ناجی” قەولی بە بافڵ داوە کە” تەمبێم بکات” و بۆ ئەمەیش کەسێکی هۆڵەندا نشین کە ناوی”یاسین خانەقین” یە راسپاردووە کە بەزەبری پارەو لەڕێگای چەند کەسێکی غەیرە کوردەوە دەستی خۆیان لە من بووەشێنن.
هەروەها دەشڵێ :” جاری پێشوویش “وەهاب هەڵەبجەیی”ش هەوڵێکی وەهای داو بۆ ئەمەیش بەڵگەی یاسایم بە دەنگ و بە ناو رەنگ هەیە بۆ کاتی پێویست،
دەشڵێت:” لێرەوە بافڵ تاڵەبانی ئاگادار دەکەمەوە، دەست لەم دیکتاتۆریەت و هەوڵدان بۆ ئازاردانی ئێمەو مانان هەڵبگرن،لە جیاتی ئەوە بەخۆتاندا بچنەوە، ئێوە بگەڕێنەوە سەر ڕێگای ڕاست و ئینسانی و نەتەوەیی و نیشتیمانی، بەغەیری ئەمە ئێمە و مانان سانتیمەترێ لە ڕاکانی خۆمان پاشەکشە ناکەین.
ئەو هاووڵاتییە لەنامەکەی بۆ بافڵ تاڵەبانی زیاتر دەڵێت:” لێرەوە بە رای گشتی و بۆ مێژوو دەڵێم،، هەرچیم بەسەر بێت راستەوخۆ “بافڵ و جەلالی شێخ ناجی و یاسین خانەقینی” بەرپرسن..هیوادارم دەست لەو ملهوڕیە هەڵبگرن و ئێمەومانان منداڵە ورتکە نین لە ئازارو مەرگ بترسین.
شمشێریش دەبێت لە بەرامبەر راستیدا نوکی بکات بەزەویدا!!!