ئهنهكهسه له دژی كرداره چهوت و ناڕهواكانی پهكهكه خۆپیشاندان دهكات.
خواكوڕك
نوێنەرایەتیی ئەورووپای ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد-سووریا (ئهنهكهسه) داوا لە رەوەندی كوردی لە ئەڵمانیا دەكات لە دژی پەكەكە خۆپێشاندان بكەن و كردهوه نارهواكانی دژ به كوردستانیانی ڕۆژئاوا و داخستنی بارهگاكانیان شهرمهزار بكهن.
لە راگەیێنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ (خۆاكوڕك) هاتوه و تێیدا هاتوه” نوێنەرایەتیی ئەورووپای ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد-سووریا، داوا لە رەوەندی كوردی دەكات لە ویلایەتی باڤاریا لە رۆژی شەممە،١/٤/٢٠١٧ ئامادە بن بۆ خۆپێشاندانێك لە دژی سیاسەتی چەوتی میلیشیاتەكانی (پەكەكە) لە داخستنی بارەگەكانی ئەنەكەسە، دەستبەرسەكردنی ئەندام و لایەنگران و چالاكوانانی سیاسی و رایگەیاندنكاران و تەقاندن و سووتاندن و شكاندن و زیندانیكردنی چەندین سیاسەتمەدار و تێكدانی ژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی لە رۆژئاوای كوردستان”.
نوێنەرایەتیی ئەورووپای ئەنەكەسە ڕوونیشی كردووەتەوە: “داوا لە حكوومەتی ئەڵمانیا دەكەین كە پشتگیری لە داوا ڕەواكانی گەلی كورد و گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ رۆژئاوای كوردستان بكەن، هەروەها داوا لە هەموو كەس و لایەنێك دەكەین لە دژی كاری تیرۆریستی رابوەستن”.