مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش دەرکرد

ئەمڕۆ هەینی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی دا*عش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان

لە چوارچێوەی گرنگی دانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی دا*عش، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوون لە خانەوادەی شەهیدانی شەڕی دا*عش لە گشت پێشینە کشتوکاڵییەکان هاوشێوەی پێشینەکانی دیکە کە لە ئەستۆی خانەوادەی شەهیدانی شەڕی دا*عش دایە .

بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی دارایی راسپێردرا کە کاری پێویست ئەنجام بدات بە پاکتاوکردنی ئەم قەرزانە بە هەماهەنگی لەگەل وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە .

Back to top button