50 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بوونه‌ته قوربانی
تەنها لەماوەی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 6 كۆڵبه‌ری كورد به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران شەهید کراون و 44 ی تریش برینداربوون.
لە راگەیاندراوێکدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەم هۆیەشەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی حەمزە یووسفی و مەنسوور میروەیسی بە سەختی بریندار بوون.
ئەوەشی خستۆتەروو:” بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە گواستراونەتەوە و هەنووکەش باری تەندروستیی حەمزە یووسفی ناجێگیرە.
بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤ هەنگاو، لە ماوەی مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا لانی کەم 6 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران شەهید کراون و 44 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.