سهرۆكی حکومەت پێشوازى له كونسولى گشتی نوێى بهريتانيا دەکات
ئهمڕۆ سێشەممە 6ی شوباتی 2024، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له جەیمس گۆڵدمان، كونسوڵى گشتي نوێى بهريتانيا له ههرێمى كوردستان كرد.
سهرۆكی حکومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی کرد و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندى دوولایەنە.
كونسوڵى گشتى بهريتانيا، سوپاسی هاریکاری و هاوئاهەنگی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیى وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەكه و گرنگی دابینکردن و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.