14 هەزار مردوو لە عێراقدا مووچە وەردەگرن و، ئاشکرابووە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە لیستی چاودێریی كۆمەڵایەتیدا دەركەوتووە، زیاتر لە 14 هەزار كەس مردوون بەڵام مووچە وەردەگرن، بۆیە بڕیار درا بە راگرتنی ئەو مووچەیە.

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 14 هەزار و 600 ناو تۆمار كراون، بەڵام دەركەوتووە مردوون و سوودمەندی هاوكاریی كۆمەڵایەتی بوونە، دوای ئەوەی داتاكانیان پێداچوونەوەی بۆ كراوە، ئەوەمان بۆ دەركەوتووە.

گوتیشی، بڕیارمان دا بە راگرتنی مووچەکانیان لە هاوكاریی كۆمەڵایەتی.

Back to top button