سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق: سه‌ردانی‌ سه‌رۆك بارزانی‌ بۆ به‌غدا مێژووییه‌

لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری بۆ بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەممووزی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز فایق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبوویەوە.

لەدیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنەکان و دواپێشهاتە هەرێمایەتییەکان تاوتوێ کرا.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ڕاگەیاند و بە گرنگ و مێژوویی وەسف کرد.

Back to top button