سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی دەستەی دەستپاكی عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 4ی ئەیلوولی 2024 لە سەڵاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی دەستەی دەستپاكی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بە سەرۆكایەتیی دادوەر (حیدر حنون) سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی فیدڕاڵی و دكتۆر (ئەحمەد ئەنوەر) سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان.

لەو دیدارەدا باس لە دوایین ڕێوشوێن و هەنگاوەكانی هەردوو دەستەی دەستپاكی عێراقی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستان كرا بۆ دەستبەركردنی شەفافیەت و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەروەری و سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ كاروبار و هەوڵەكانی هەردوو دەستە هەبوو و وێڕای دەربڕینی پاڵپشتیی خۆی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كارەكانیاندا.

Back to top button