پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی لە شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەڕێوبەر و کارمەندانی ئێزگەی دەنگی کوردستان

بە بۆنەی شەست و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە ئێوەی خۆشەویست و جەماوەر و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم.
هیوادارم ئیزگەکەتان کە یادگاری شیرین و کاریگەریی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە، لە گەشەکردن و پێشکەوتندا بێت.

دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا، هەنگاوێکی گرنگ بوو لە گەیاندنی دەنگی شۆڕش و هەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە بە خەڵکی خۆڕاگری سەرانسەری کوردستان و ڕێگەیەکی سەردەمیانە بوو بۆ گەیاندنی پەیامی مەزڵوومییەتی گەلی کوردستان و دۆزە ڕەواکەی بە ڕای گشتیی عێراق و ناوچەکە و جیهان.

هەر لەم بۆنەیەدا، سوپاسی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە ڕۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووهێشتنەوەی دەنگی دلێری ئێزگەی دەنگی کوردستاندا هەبووە. داواتان لێدەکەم بەردەوام بن لە کارکردنی میدیایی ڕاستگۆ و سەنگین و دەستگرتن بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و مرۆڤانییەکان و بەردەوامی بەو نەهجە ئازاد و شۆڕشگێڕانە و دیموکراسیە بدەن کە ئەو ئێزگەیەی لە پێناودا دامەزراوە.
هەر سەرکەوتوو بن

مسعود بارزانی
27ی ئەیلوولی 2024
.

Back to top button