بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی کەرنەڤاڵی جەماوەری لە سۆران بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئۆکتۆبەری 2024، لە چوارچێوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ پاڵپشتی لیستی پارتی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئیدارەی سۆران کەرنەڤاڵێکی جەماوەری فراوان رێکخرا، لەمیانەی کەرنەڤاڵەکەدا جێگری سەرۆکی پارتی گوتارێکی پێشکەشکرد.

ئەمەی خوارەوە پوختەیەک لە گوتەکانیەتی:

📌 لایەنەکانی دیکە یەک دروشم و بەڵێنێکیان پێنیە کە باس لە باشترکردنی دۆخی ئێوە بکات.

📌 ئەوانەی دوێنێ دژایەتی مافەکانی ئێوەیان دەکرد، ئەمڕۆ داوای دەنگ لە ئێوە دەکەن، بۆیە ئەمڕۆ ئێوە بەدەنگەکانتان سزایان بدەن.

📌 بۆ ئەوەی مەترسی ماددە هۆشبەرەکان نەمێنێ، دەبێ کارگەکانی ماددەی هۆشبەر بڕوخێنرێت و لەناوببرێن.

📌 بۆئەوەی دەسەڵاتی خۆسەپێن نەمێنێ، بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتەی بە کودەتا هاتۆتە سەردەسەڵات دەبێ کۆتایی پێ بێت.

📌بۆ ئەوەی تیرۆرکردن نەمێنێ، ئەوانەی خەڵکی کوردستان تیرۆر دەکەن دەبێ ڕادەستی یاسا بکرێن.

📌 پارتی دەیەوێت کۆتایی بەدەسەڵاتی دزو جەردەو گەندەڵ بهێنێت و یاسا سەروەربێت.

📌 پێیان دەڵێین خۆتان چاک بکەن و بگەڕێنەوە بەرەی گەل و نیشتمان یان بارکەن بڕۆن، ئەگەر ناڕۆن بەدەنگی خەڵکی کوردستان شاربەدەر دەکرێن.

📌 ئەوانەی دژی هەژماری منن دەیانەوێ هاوڵاتی هەمیشە چاولەدەستی ئەوان بێت و تەسلیم بەئیرادەی ئەوان بێت.

📌دەسەڵاتی حزبی دەستی بەسەر داهات و پڕۆژەکان داگرتووە، ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە جیاوازی دەکات لەم سنوورانە.

📌 ئەو جۆش و خرۆشەی لە ئێوە دەبینم، ئێوە بڕیارتان داوە کە پارتی براوەیە.

📌 بۆ ئەوەی سەربەرزبین و لە هەموو دونیا ڕێزمان بگیرێت دەنگبدەن بە لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

📌 بڕیاری ئێوە چارەنووسی پاشەڕۆژی ئێوەو منداڵەکانتان دیاری دەکات.

📌 پارتی و حکومەتی پارتی هەرگیز جیاوازی ناکات لەنێوان هیچ پارچەیەکی کوردستان ناکات.
لایەنەکان سەرجەم دروشمەکانیان بێ ئومێدکردنی خەڵکی کوردستانە.

📌 لە ڕابردوو و ئێستاش هەوڵی ئەو لایەنانە بەردەوامە بۆ ڕاگرتنی کاروانی خەباتی پارتی، بەڵام ناتوانن پارتی ڕابگرن.

📌 لایەنەکان شانازی بەوە دەکەن کە هێزی بێگانە پاڵپشتیان دەکەن، ئێمە پشتمان بە خودا و بە جەماوەری کوردستان قایمە.

📌 هیچ هێزێک ناتوانێت بەرامبەر ئیرادەی خەڵکی کوردستان بووەستێت و خۆڕاگربێت.

📌بۆیە هەوڵی تێکدانی کوردستان دەدەن چونکە ناتوانن ئاوەدانی بکەن.

📌بۆ ئەوەی گەندەڵی نەمێنێ، ئەوانەی پارە سپی دەکەنەوەو بە فڕۆکەی تایبەت دەیبەنە دەرەوە نەمێنن.

📌 ئامۆژگاریم بۆ لایەنەکان ئەوەیە ئەگەر ناتوانن نیشتمان پەروەربن، خاکفرۆش مەبن.
بارزانی و پارتی فێریان کردووین بەئیرادەیەکی بەهێز هەموو مافەکانمان بەدەست بهێنین و سەر بۆ هیچ لایەنێک شۆڕنەکەین.

📌پڕۆژەی هەژماری من بۆ خزمەتی هاوڵاتیە.

📌 ئامۆژگاریم بۆ خەڵکی سلێمانی و هەڵەبجە و پشدەرو بیتوێن و تەواوی سنوورەکە ئەوەیە لە دزو جەردە نەترسن.

📌 لایەنێک نەیهێشتووە پڕۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

📌لەچوارچێوەی دەوڵەتی یاسادا دروستکردنی هێزی میلیشیا قابیلی قەبوڵ نیە.

📌 پارتی لەوەتەی هەبووە دەستکەوت لەدوای دەستکەوتی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە.
پارتی حزبی تەواوی کوردستان و هەموو کوردستان موڵکی پارتیە.

📌 حوکمڕانی شایستە ئەوەیە کە لەخزمەتی هاوڵاتیدا بێت، بۆیە پارتی هەمیشە هاوڵاتی کردۆتە سەنتەر.
پارتی دەیەوێت ئارامی و ئاشتەوایی هەبێت چونکە خەڵکی ئێمە شایانە ئاشتی و ئارامییدا بژیت.

📌 پارتی لەپێناوی خەڵکی کوردستان داوای ئاشتی و ئارامی دەکات.

📌 پارتی هەمیشە خۆڕاگربووە بەرامبەر پیلانی ناحەزان و دوژمنان.

📌 پارتی قەت لە هیچ دوژمنێک نەترساوە و لەمەودواش ناترسێت.

📌 سەرۆک بارزانی فێری کردووین کە هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت ئیرادەی خەڵکی کوردستان بشکێنێت.

📌 بۆ پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە گەشتیاریەکان لەسەر ئاستت ڕۆژهەڵاتی ناوەراست لەسنووری ئیدارەی سۆران دروست دەکەین.

📌 دڵنیام لەوە، ئێوە ناتانەوێ ڕوخاندن و تێکدان لەم وڵاتە بەردەوامی هەبێت.

#Xwakurk #خواکوڕک

Back to top button