ڕاگەیاندراوێک لە لیژنەی باڵای پارتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەڕنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری دھۆک بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوی لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان:

سەبارەت بە ڕێوڕەسمی کەڕنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری دھۆک، کە بۆ پشتیوانیی سەرکەوتنی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێکخرابوو، بە ھۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر و فراوانی جەماوەری دڵسۆزی پارتیمان

لە ناو یاریگای دھۆک، داوای لێبوردن لەو دەیان ھەزار ھاندەر و لایەنگرانە خۆشەویستانەی پارتیمان دەکەن، کە بەھۆی زۆریی بەشداربووان، دەرفەتیان بۆ نەڕەخسا و لە دەرەوەی یاریگا مانەوە و نەیانتوانێ بێنە ناو یاریگا و بەشداربن لەو کەڕنەڤاڵە مەزنە، لێرەدا وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ دڵسۆزی و پەرۆشیی ئەو ئازیزانە و سەرجەم جەماوەری خۆشەویستی شاری دھۆک و بادینان، داوای لێبووردنیان لێ دەکەین و، لێرەوەش ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

لیژنەی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

١٢ی ئۆکتۆبەری ۲٠۲٤

Back to top button