ئێران هاوڵاتیەکی ئەمریکی ئازاد کرد

خواكوڕك
دوای دەستگیرکردن و سزادانی بۆ ماوەی ۱٨ ساڵ،ڕوبن ڕەزا هاوڵاتی ئەمریکی بە ڕەگەز ئێرانی پێش تەواوکردنی سزای زیندانیەکەی بە کەفالەت ئازاد کرا.
هاوینی ڕابردوو دوای گەشتێکی بۆ وڵاتی ئێران ڕۆبن لە لایەن دەزگا ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا بە تۆمەتی مەترسی لەسەر ئەمنی قەومی.
ئاژانسی هەواڵی مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات ئەم بڕیاری ئازادکردنە دوای مانگرتنی ڕۆبن هات لە خواردن بۆ ماوەی دەیان ڕۆژ.
هاوکات ئاژانسەکە ئاماژە بە بوونی دوو بەندی تری ئەمریکی بە ڕەگەز ئێرانی دەکات لە زیندانەکانی ئێران.

س:العربیە

Back to top button