وەزارەتی دارایی: ساڵی 2024 تەنها %48ی شایستەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان نێردراوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 15ی 1ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: “وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها لە %48ی شایستەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵی 2024 بە 52 گوژمە ناردووە.

ئاماژە بەوەش دراوە: بەپێی کشف حسابی بانکیمان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەرێم/هەولێر، لە 1/1/2024 31/12/2024 وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە کۆی 20،910،463،950،000 دینار تەنها 10،026،883،544،589 دیناری ناردووە کە دەکاتە تەنها %48ی کۆی شایستەکانی هەرێم بە پێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق.

ئەوەش خراوەتە روو: لە ساڵی 2024 وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نە ناردووە، ئەو تەموویلەشی بۆ مووچە ناردویەتی بەنزیکەیی دەکاتە مووچەی 10 مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە، وە ئەو پارەیەشی ناردویەتی بە پچڕپچڕ و بە 5 گوژمە گەیشتۆتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

Back to top button