وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: هەفتەی داهاتوو نەوت بەسەر خێزانەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێ

ئەمڕۆ کاروانی یەکەمی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە پاریزگای هەولێر و بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەكان دابەش بكرێت.
لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی سامانەسروشتییەکان بڵاو كردەوە: “ئەمڕۆ یهكهم کاروانی نەوتی سپی لە وەزارەتی نەوتی عێراقەوە گەیشتە پارێزگای هەولێر و بڕیارە لەم دوو رۆژرەدا بۆ پارێزگاکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش بنێردرێت.”
ئاماژەی کردووە: “وەزارەتی نەوتی عێراق تەنیا ڕەزامەندیی لەسەر 19%ی پشکی هەرێمی كوردستان لە نەوتی سپی داوە. ”
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ئەوەشی راگەیاندووە: “ئەو نەوتەی ئەمڕۆ هاتووە، هەفتەی داهاتوو بەسەر خێزانەکانی هەرێمی كوردستان لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، دابەش دەکرێت.”