باڵوێزى ئه‌مریكا :په‌كه‌كه تیرۆریسته‌و حه‌شدى شه‌عبى فه‌رمان له ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2017/02/GVBHJN.jpg)
خواكوڕك
ئه‌مرۆ دووشه‌مه باڵوێزى ئه‌مریكا له عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئاشكراى كرد ” په‌كه‌كه له لیستى تیرۆرى ئه‌مریكاو ئه‌وروپادایه ،نابێت له شنگال بمێنێته‌وه ،نیگه‌رانى له جموجۆله‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ربرى “.
(دۆگلاس سیلیمان )باڵوێزى ئه‌مریكا له عێراق له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا ڕایگه‌یاند ” دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه كه په‌كه‌كه به باوه‌ڕى ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ڕێكخراوێكى تیرۆریستیه ، نیگه‌رانین له بونیان له شارۆچكه‌ى شنگال ، هیچ هۆكارێكیش بۆ بوونیان له‌و ناوچه‌یه‌دا نییه “.
له‌باره‌ى حه‌شدى شه‌عبیشه‌وه باڵوێزى ئه‌مریكا ڕاشیگه‌یاند ” هه‌رچه‌نده یاسا بۆ حه‌شدى شه‌عبى له عێراق ده‌ركراوه تا له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى تر‌ى ده‌وڵه‌ت بگونجرێن ، به‌ڵام نیگه‌رانین له حه‌شدى شه‌عبى ،چونكه فه‌رمان له‌ده‌ره‌وه وه‌رده‌گرن ، له‌فه‌رمانى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌رچوون “.