ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك:ئه‌مڕۆ پێنشنیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌خاته گفتوگۆوه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
خواكوڕك
بریارە ئەمڕۆ سێ شەممە4/4/2017 ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبێتەوە، له كۆبونه‌وه‌كه دوو پێشنیار بخرێته به‌ر باس و گفتوگۆوه و گرنگرترینیان ،پرسی ریفراندۆم و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاڵای كوردستان”.
به پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه ده‌ستی كه‌وتووه” ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، دوو پێشنیاری ده‌كرێت كە یەكیان رەتكردنەوەی بریارەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لەسەر هەڵكردنی ئاڵای كوردستان لەشاری كەركوك و ئەوی تریان باس لە ئەنجامدانی راپرسی دەكات لە شاری كەركوك بۆ چارەنوسی شارەكە.
هه‌ر به بێی زانیارییه‌كان” هه‌ردوو كوتله‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی به‌شداری دانیشتنه‌كه ناكه‌ن له‌به‌ر هۆكاری ئه‌و پرسه.