له سه‌ر ئاڵای كوردستان سه‌لیم جبوری له عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ده‌ركرا
خواكوڕك
شێخی هۆزی جبووریی عه‌ره‌ب له که‌رکووک ڕایده‌گه‌ێنێت” (سه‌لیم جبووری) سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراقی لە ئێمه نیه و له هۆزه‌که‌شمان به‌ده‌ره چونكه ئه‌و خزمه‌تكاری ئێران ده‌كات.
به پێی زانیارییه میدییاییه‌كان، سه‌رۆكی هۆزی جبوری (مه‌سور ئه‌لناجی جبوری) سه‌رۆكی هۆزی جبوری، بڕیاری داوه كه چیتر سه‌لیم جبوری به تاكێك له هۆزه‌كه‌ی خۆیان نه‌زانن و وه‌ده‌ری بنێن، چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و كردی دژی ئالای كوردستان له ئه‌ده‌بیاتی هۆزه‌كه‌یان نیه.
شێخ (مه‌سروور ئه‌لناجی جبووری) سه‌رۆكی هۆزی جبوری له كه‌ركوك، ئه‌م بڕاره‌ی له كاتێكدا داوه” كه هه‌ڵوێسته‌کانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، له ده‌نگدان دژی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای که‌کووک بوه و به وته‌ی سه‌رۆک هۆزه‌که، ده‌بوایە (سەلیم جبووری) ڕێزی له بڕیاره‌که و له کورد بگرتایه.
(شێخ مه‌سروور ئه‌لناجی جبووری) دەشڵێت: “ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی (سەلیم جبووری) له‌گه‌ڵ دابونه‌رێتی عه‌ره‌بیدا یه‌ک ناگرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازایه، با بچێت به هانای ئه‌و عه‌ره‌بانه‌وە، که له دیاله له بنده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدا ده‌ناڵێنن و ئازار ده‌درێن، نه‌ک له‌جیاتی ئێران بڕیار ده‌ربکات.”