نێچیرڤان بارزانی: باس لە كۆتای داعش و ئایندەی هەرێمی كوردستان دەكات

خواكوڕك 

نێچیرڤان بارزانی ئەمرۆ لەمیانی 4ی ماتەمینی شەهیدی رۆژنامەنووس ( شیڤا گەردی) كە لەشاری هەولێر بەرێوەچوو، گوتی ئێمە زۆر بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئایندەی کوردستان دوای مەسەلەی داعش، دوای نەمانی داعش، مەسەلەی داعش بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە موسڵ تەواو نابێت، پێمانوایە ئەمە بەردەوام دەبێت، ئەم کێشەیە کێشەیەکی سیاسییە، تاوەکو ئەو کێشەیە لەڕووی سیاسییەوە لە عێراق چارەسەر نەبێت، داعش بە ناوێکی دیکە بە رەنگێکی دیکە و بەشێوەیەکی دیکە لەو وڵاتەدا دەمێنێتەوە، بەڵام داعشێک کە کۆنترۆڵی شارەکانی بەدەست بێت هەڕەشەبێت بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئێمە ئەو قۆناخەمان تێپەڕاند، بۆیە بە ئومێدەوە دەڕوانینە ئاییندەی هەرێمی کوردستان”.

هەر لە وتارەكەی دا بارزانی گوتیشی بە نیسبەت ئێمە پرسی موسڵ و شکاندنی داعش لە موسڵ لە ناوچەکانی دیکە ، بە دڵنیاییەوە کاریگەرییەکی یەکجار زۆری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، کاریگەرییەکی راستەوخۆی لەڕووی ئەمنی و لەڕووی ئابووری لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، ئێستا کە بەشی چەپی موسڵ بە تەواوەتی رزگارکراوە، جموجۆڵێکی ئابووری باشتر دەستی پێکردووە هەروەها دەلێت ئێمە بە خۆشبیننەوە دەڕوانینە دۆخی کوردستان دوای داعش، لە سێ ساڵی رابردوو لە 2014وە کاتێک داعش هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان، دۆخێکی هەتا بڵێی ناخۆشمان هەبووە لە هەرێمی کوردستان، سێ ساڵی زۆر ناخۆشمان تێپەڕاندووە، 1100 کیلۆمەتر سنوورمان لەگەڵ گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی لە جیهان هەبووە، نزیکەی 1700 شەهید و نزیکەی 10 هەزار بریندارمان هەبوو بۆ بەرگریکردن لەو خاکە لە پێشەوەدا، هەر لە سایەی خوێنی ئەو پێشمەرگانە و ماندووبوونی ئەو خۆشەویستانەیە کە ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان ئارامە، بەڵام ئەمە گورزێکی زۆر گەورەی لە هەرێمی کوردستاندا، هەرێمی کوردستانی راگرت لەو پێشکەوتنەی کە پێشتر هەیبوو، زۆر لەو بەرنامەی پێشتر هەیبوو بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری هەرێمی کوردستان، ئەمانەی هەموو پەکخست، چونکە مەسەلەی بەرگریکردن ئاسان نییە، خەبات و خوێن و خەرجی دەوێت، باری هەرێمی کوردستان لەو شۆکانەی تووشی بوون زۆر گەورەبوو”.

لەبارەی رەوشی سوریا و دۆخی ئەو وەڵاتە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەلێ ئێمە تەمەننا دەکەین، هەموو پێکهاتەکانی لە سووریا دەژین، لە ئەنجامدا بگەن بەو ئارمانجانەی کە خەباتی بۆ دەکەن، لەوانەش کورد کە مافی خۆیانە، کورد لە سووریادا زۆر مەزڵوم بووە، تەنانەت لە رەگەزنامەی سووری بێبەش بووە، بەردەوامیش لە دانیشتەنەکانی کە پێشر هەمانبووە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا، یەکێک لە داواکاری ئێمە ئەوەبوو کە رەگەزنامەی سووریان پێبدەن. ئێمە هیوادارین لە داڕشتنەوەی ئاییندەی سوریادا کورد پێگەی خۆی هەبێت و بگات بەو مافانەی کە خەبات و تێکۆشانی بۆ کردووە”.

 

Back to top button